Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:07

کەله‌سەرە دۆزراوه‌که‌ی دەڤەری سۆران دەگوازرێتەوە هەولێر

تێكچوونی ئێسكەكەی پێدەچێت هی زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەر بێت
کوردستان TV
100%

كه‌له‌سەرە ، دۆزراوه‌كه‌ی دەڤەری سۆران دەگوازرێتەوە تاقیگەی پەیمانگەی پزیشكی دادی هەولێر.

د. عەبدولستار سەلیم، بەڕێوەبەری پزیشكی دادی سۆران، رایگەیاند " دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە كە لەلایەن هاووڵاتیەك لە سنووری ناحیەی دیانا كەللە سەرێكی مرۆڤ، لە كەندێكی گەرووی ئۆمەرەغا سەربە ناحیەی دیانا دۆزراوەتەوە، رۆژی یەكشەممە 3ی 1ی 2021 لیژنەیەكی تایبەت پێكهێنرا لە دادگا و پزیشكی داد و ناحیەی دیاناو هێزە ئەمنییەكانی قەزای سۆران و شوێنەوار و تەندروستی، روویان لە شوێنەكە كرد و دوای گرتنەبەری رێكارەكان ئەم كەللە سەرە گواسترایەوە بۆ پزیشكی دادی سۆران".
گوتیشی " بەمەبەستی پشكنین ئەم كەللە سەرە دەگوازرێتەوە بۆ بەشی تاقیگەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە پەیمانگەی پزیشكی دای هەولێر، لەوێ‌ پشكنینی تەواوی لەسەر دەكرێت.

ktv

 شایانی باسه‌ محیەدین بادلی هاووڵاتیەكی دەڤەری سۆرانە، ئاشكرای كردبوو كه‌ ، رۆژی سەری ساڵ 1-1-2021 لە كەندی شیوەپەرگێ، خوارووی گردی مەندیلپێچ، لە سنووری ناحیەی دیانا، كەله‌ سەری مرۆڤێكی بینی كه‌ لەژێر خۆڵدا دەركەوتبوو بەهۆی باران و ڕووچوونەوە".
ئەوەشی راگەیاند بوو، پێناچێت لەشوێنەكەدا هیچ گۆڕستانێك بوونی هەبوو بەبێت، هەروەها بەهۆی تێكچوونی ئێسكەكەی پێدەچێت هی زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەر بێت.
ژێده‌ر - زاری كرمانجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.