Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:27

دەستەی دەستپاکی: خەڵکانێکی زۆر 2 مووچەیان ھەیە و مووچه‌کانیان ده‌بردڕێت

کوردستان TV
100%


سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو ھەنگاوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە لە بڕینی مووچەی نایاسایی ناویەتی، ھەنگاوێكی گرنگ و زۆر باشە و دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەنگاوی دیكەی بەدواوە بێت و دەستپێكێكە بۆ چاكسازییەكی گشتگیر.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی ھەرێمی كوردستان ، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند، كە پرۆسەی بایۆمەتری ئەنجام درا، دەركەوت خەڵكانێكی زۆر دوو مووچەیان ھەیە و ئێستا لە یاسای چاكسازی ئەو ھەنگاوە جێبەجێ دەكرێت و مووچەیان دەبڕێت، كە ھەنگاوێكی زۆر باشە و لە سەرەتای ساڵەوە دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت، ئەمەش دەبێتە پاڵنەرێكی باش بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، چونكە لە ساڵی ڕابردوودا كۆمەڵێك كۆسپ ھەبوون بە ھۆی نەخۆشیی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی دەوامی فەرمانگەكان، بەڵام ئێستا كە ھەر لە سەرەتای ساڵەوە ھەنگاوەكان دەستیان پێكردووە، زۆر گرنگە.

 گوتیشی: ئەوە ھەنگاوێكی باشە لە ڕووی ئابوورییەوە و داھات بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە، ھەنگاوی دیكەش ھەن ھێشتا ماوە حكوومەت بیانھاوێژێت، كە بریتین لە پاككردنەوەی لیستی زیندانیانی سیاسی و شەھیدان و خانەنشینان، لەبەر ئەوەی كۆمەڵێك ماددەی تێدایە، كە پێكهاتوون لە یەكخستنی خانەنشینی و دروستكردنی فایل بۆ خانەنشینان و یەكخستنی ژمێریارییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆیە ئەو ھەنگاوە زۆر ئەرێنییە و ھیوادارین ھەنگاوی زیاتر بنرێت.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی ھەرێمی كوردستان ده‌شڵێت، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو وردەكارییەكان ئێمەش ئاگادار دەكاتەوە و لەو راپۆرتەی بۆ پەرلەمانیشی رەوانە كرد، كۆپییەكی بۆ ئێمەش نارد و كۆنتاكتی باشمان ھەیە لەگەڵ حكوومەت، ئێمەش چاودێرییان دەكەین لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و پێمان وایە ئەوە دەبێتە ھەنگاوێكی باش بۆ جێبەجێكردنی یاسایەكی گشتگیر.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ ئەو ھەنگاوە دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەنگاوی دیكەی بە دواوە بێت و حكوومەتێكیشمان ھەیە، كە حكوومەتێكی كارایە و دەستی بە چاكسازی كردووە، چونكە ئەوەی حكوومەت دەیكات، باشتركردنی كاروباری حكوومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی باشترە بە خەڵكی ھەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.