به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حەسەن ناسر سورچی
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیار و فەرماندە و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ھەڤاڵی تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو (حەسەن ناسر سورچی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و خزم و کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.
له خودای گەورە داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.
انا للە وانا الیە را‌جعون.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.