شێرکۆ حەبیب بەرپرسی نووسینگهی پارتی دیموکراتی کوردستان له قاهیره سەرەخۆشی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی ناسری و لایەنگرانی دهكات.
نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە لە پرسە نامەیەک بۆ حزبی دیموکراتی ناسری سەرەخۆشی خۆی دەربری بۆ کۆچی دوای خوالێخۆشبێت سەید عەبدولغنی سەرۆکی پارتی ناوبراو کە رۆژی چوارشەممە کۆچی دوای کرد، کەو پرسە نامەیەدا شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی قاهیرەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی سەرکردایەتی پارتی لە حزب و لایەنگرانی حزبی ناسری کرد.
ئاماژەی بە رۆڵی خوالێخۆشبێت کرد کە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی هەردوولا و پێشوازی سەرۆکی خواڵێخۆشبێت جەمال عبدولناسر لە باوکی رۆحی کورد مستەفا بارزانی نەمر لە کۆتای ساڵی 1958 کە ئەمەش بووە هۆکارێک بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی کورد و وڵاتی میسر.
هەروەها بەرپرسی نووسینگەی پارتی سەرەخۆشی لە دکتۆر موحەمەد عبدولغەنی ئەندام پەرلەمانی میسری بە بۆنەی کۆچی دوای هەردوو برای سەید عبدولغەنی و ئەشرەف عەبدولغەنی برا گەورەی کە پێش دوو رۆژ وەفاتی کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.