موزیسیانی بەناوبانگی عەرەب،(ئیلیاس ڕەحبانی)، ئەمڕۆ دووشەممە لە تەمەنی 82 ساڵیدا به هۆی كاریگه‌ری نه‌خۆشی كۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ند(ئیلیاس ڕەحبانی)،له ساڵی 1938 له پارێزگای (جبل) له لوبنان له دایك بووه.
ناوبراو برای بچووکی هەردوو موزیسیانی کۆچکردووی بەناوبانگی لوبنانی (عاصی و مەنصور) ڕەحبانی بوو.
(ئیلیاس ڕەحبانی)،خوێندنی موزیكی له ئه‌كادیمای لوبنانی و په‌یمانگه‌ی هونه‌ری خوێندووه،بۆماوه‌ی 10 ساڵ له ژێرده‌ستى ( فرنسیین) موزیكی خوێندووه.
لە ماوەی تەمەنیدا زیاتر لە2500 ئاوازی گۆرانی و پارچە موزیکی داناوە و موزیکی وێنەیی بۆ 25 فیلم و دراما نووسیوە و لیدەری ئۆرکێسترا بوو.
ئاوازی بۆ گەورە هونەرمەندانی لوبنان (فەیروز، وەدیع صافی، ملحم بەرەکات، ماجیدە ڕوومی) و چەندانی دیکە داناوە، به نه‌وه‌ی زێرین هه‌ژمارده‌كرێت.
خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵتی بووه وه‌كو خه‌ڵاتی" روستوك" ئه‌ڵمانی وه له‌چه‌ندین وڵاتانی وه‌كو به‌رازیل، بولگاریا ،به‌ریتانیا ،یۆنان خه‌ڵات كراوه.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی- كامران
ژێده‌ر-سكای نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.