ئێران له ناوچه‌ی كه‌نداو به‌بیانووی پیسكردنی ژینگه كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ڕاگرت ئاڵای كۆریای باشووری بهرزكردبووهوهو به‌ره‌و به‌نده‌رێكی ئه‌و وڵاته‌ی برد بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كهشتییهوانهكانیدا بكات.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له ده‌سته‌ی به‌نده‌ره‌كانی ئێران به ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ڕاگه‌یاند كه له‌ناوچه‌ی كه‌نداو كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر به تاوانی پیسكردنی ژینگه ڕاگیراو ڕه‌وانه‌ی به‌نده‌رێك له به‌نده‌ره‌كانی ئێران كرا بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كهشتییهوانهكانیدا بكرێت.
ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدا دێت كه كۆمپانیای ئامبری ئینتلیجنسی بریتانی بواری ئاسایشی كه‌شتیڕانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێده‌چێت له باشووری ڕۆژئاوای ته‌نگه‌ی هورمز ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتیی هانكۆك كیمیدا گیرابێت و زانراوه كه به‌ره‌و به‌نده‌ری به‌نده‌ر عه‌باسی ئێرانی براوه.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی ئینته‌رناسیوناڵی ئێرانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كه‌شتییه‌كه به‌ره‌و میرنشینه‌كان ده‌چوو كاتێك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو دواتر له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه زانراوه كه كه‌شتییه‌كه ئێسته له نزیك به‌نده‌ری به‌نده‌ر عه‌باسی ئێرانه. پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه كۆریای باشوور بڕیاری دا یه‌كه‌یه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌ته‌گه‌ری ڕه‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداو بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.