لە سلێمانی نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ كە تایبەت بوو بە تووشبوانی كۆڕۆنا هیچ نەخۆشێكی تێدا نەماوەو چۆڵکرا.
دكتۆر هێرش حەیدەر، سەرۆكی تیمی ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ، وێنەیەكی لەگەڵ پزیشك و كارمەندان و لێپرسراوی یەكەی ئیداریی نەخۆشخانەكە داناوە و نوسیوویەتی : نەخۆشخانەی شەهید تاهیر علی والی بەگ یەكەم نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا بوو لە سلێمانی ، لەگەڵ سوپاس بۆ خوا ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە ئێستادا هیچ تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆِرۆنا لەم نەخۆشخانەیەدا نەماوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، لێرەوە لەگەڵ ئەم ستافە ماندوونەناسە هەر لەتۆماركردنی یەكەمین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕۆژانە بەردەوام لەخزمەتی تووشبوواندا بووین.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كانی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌یه‌كه ڕێژه‌ى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به‌كۆڕۆنا له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌م بوونه‌وه‌دایه به‌راورد به‌مانگه‌كانی پێشووتر ڕێژه‌ی تووشبوون و مردن به‌م په‌تایه ڕووی له‌كه‌مییه.
لە سلێمانی نەخۆشخانەیەکی کۆڕۆنا چۆلکرا
![](/content/upload/1/archive/2021-01/taher.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.