ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه كه‌تیبه‌كانی حيزبوڵڵای عێراق رایگه‌یاندووه كه هێشتاو كات ماوه‌و ئه‌مڕۆ ناچنه نێو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌بو حسێن حه‌میداوی، سكرتێری گشتی كه‌تیبه‌كانی حيزبوڵڵای عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ناچینه نێو باڵیۆزخانه‌ی شه‌ر و ئه‌و حكومه‌ته ناڕووخێنین،به‌ڵام هێشتا كات له‌به‌رده‌ست ماوه .
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئاماده‌بوونمان له مه‌یدان، به‌یعه‌ت دانه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و ئیماندارانی به‌رگریكار.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ ساڵێك به‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی ،فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هه‌ندی موهه‌ندیس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه له 3ی كانوونی دووه‌می 2020 له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی كوژران.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.