قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق ئەمڕۆ شەممە پەیمانی تۆڵەسەندنەوەی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیسی دا.
ئەمڕۆ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق و هادی عامری، ئەمینداری رێکخراوی بەدرو ژمارەیەک سەرکردەی فراکسێۆنی فەتح، سەردانی گۆڕی ئەبو مەهدی موهەندیس -یان لە شاری نەجەف کرد.
لەنامەیەکدا خەزعەلی بۆ ئەبو مەهدی موهەندیس نووسیویەتی: کوڕەکەت قەیس خەزعەلی، تۆڵەی تۆ و تۆڵەی حاجی قاسم سولەیمانی و سەرجەم شەهیدان دەکاتەوە.
شایانی باسە سبەی ساڵێک بەسەر کوژرانی قاسم سوڵەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس تێدەپەڕێ، کە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لەنزیک فڕۆکەخانەی کوژران.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.