Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:24

قائیمقامی سلێمانی: پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، ئەرکی لەپێشینەی لیژنە هاوبەشەکانە

کوردستان TV
100%


قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت: پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان، ئەرکی لەپێشینەی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتە و دەشڵێت: ئامانجیان زیان گەیاندن نییە بەشوێنە بازرگانییەکان و خاوەنەکانیان.
بەمەبەستی دانانی خشتەی نوێی کارکردنی لیژنە هاوبەشەکان، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی بەئامادەبونی موقەدەم چاوەڕێ ناسیح، لێپرسراوی ئاسایشی ئابوری و سۆران عەبدول غەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی و عەبدولغەفار محمد، بەرێوەبەری کوالێتی کۆنترۆڵی جۆری سلێمانی، لەگەڵ لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سێمانی کۆبوەوە.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی وتی: پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و بەرژەوەندی گشتی ئەرکی لەپێشینەی لیژنە هاوبەشەکانە، ئەویش لەرێگەی سەردانە بەردەوامەکانی لیژنەکانە بۆ بازاڕ وشوێنە گشتییەکان و پشکنین بۆ هەمو ئەوکاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی لەلایەن بازرگان و دوکاندارەکانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
وتیشی: ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکان بەپێی تایبەتمەندی و پسپۆڕی کەسەکان کەلەلایەن فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانەوە دیاریکراوە و ئەرکیان پێ سپێردراوە، بۆیە بەرپرسیارێتی کەوتوتە سەرشانیان و پێویستە بەئەمانەتەوە جێبەجێی بکەن و چاوپۆشی لە هەڵەو کەموکورتی نەکرێت.
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی کردو وتی: خزمەتکردنی لیژنەکانی قائیمقامیەت بەشاری سلێمانی بەشێوەی یەک تیم شانازی گەورەیە بۆ ئیدارەی خۆجێی سلێمانی و هەمو ئەو فەرمانگانەی ئەندامانیان لە لیژنەکاندان وەهەروەها ئەو ئەندامانەی لەلیژنەکان کاردەکەن، بۆیە زۆرسوپاسی سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەکەین و کە بەشێکی سەرەکی لیژنەهاوبەشەکان پێک دەهێنن.
رونیکردەوە؛ ئامانجی سەرەکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی پابەندبونی شوێنەکانە بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن نەک سزادانی شوێنەکان و زیان گەیاندن بەخاوەنەکانیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: قائیمقامیەتی سلێمانی لەرێی لیژنەکانیەوە چاودێری دوکان و بازاڕ و بەشێکی زۆر لە پیشەکان دەکات، هەرکاتێکیش پێویست بەلیژنەی دیکە بکات بۆبەدواداچون بەکاروپیشەی دیکە دروستی دەکات و لەکاتی هەبونی سەرپێچیکردن شوێنەکە و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.