ئیسماعیل قائانیى فەرماندەى فەیلەقى قودس، لەکۆبوونەوەیەکى داخراوى پەرلەمانى ئێراندا لەساڵیادى کوشتنى سولەیمانیدا هەڕەشەی كوشتنی ترهمپ و چوار بهرپرسی باڵای ئەمەریكی كرد.
بەپێى ئاژانسە فەرمییەکانى ئێران، دوێنێ پەرلەمانى ئێران بەئامادەبوونى ئیسماعیل قائانیى فەرماندەى فەیلەقى قودس کۆبوونەوەیەکى داخراوى ئەنجامداوە.
قائانیی وتەیەکى لەبەردەم پەرلەماندا بەبۆنەى ساڵیادى کوشتنى قاسم سولەیمانیدا پێشکەش کردووەو تیایدا ههرهشهی كوشتنی دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا، وهزیری دهروهو، وهزیری بهرگری و سهرۆكی دهزگای ههواڵگری ئهمریكی سی ئای ئهی له ناویاندا بوون، قائانیی جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە فەیلەقى قودسى ئێرانى شوێنپێى هەموو ئەو بەرپرسە ئەمەریکییانە هەڵدەگرێت کە بەشداریان لەپلانى کوشتنى قاسمى سولەیمانیدا کردووە تەنانەت تا دواى کۆتایهاتنى ویلایەتەکەى ترەمپیش. ئیسماعیل قائانیى فەرماندەى فەیلەقى قودس.
ئاماژهی بهوشدا و گوتی، ئەو بەرپرسە ئەمەریکییانەی بەشداریان لەپلانى کوشتنى قاسمى سولەیمانیدا کردووە، دهبێت فێری شێوازی ژیانی نهێنی سەلمان ڕوشدی ببن چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران تۆڵەی قاسم سلێمانی دهكاتهوه. سەلمان روشدی نوسەری بەریتانی ساڵانێک بە تاوانی دەرکردنی فتوای کوشتنەکەی لە لایەن ئایەتوڵا خومەینیەوە ژیانێکی نهێنی بەسەر برد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.