Erbil 25°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:14

بەوێنە ... کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی کەلار- سلێمانی بەردەوامە

کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، كه‌کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی کەلار ــ سلێمانی بەردەوامە، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتمان.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌لەئێستاداو سەڕەرای پشوی فەرمی، کارکردن لە هەمو بڕگەکانی پرۆژەکە بەردەوامە، کە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە لایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جێبەجێدەکرێت و رێژەی ئەنجامدراو ٤٣٪‏ی تێپەڕاندوە.

وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەفەرمانی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەکە بەگەڕخراوەتەوە. لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردووش، لەسەر پێشنیارو داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، ئەنجومەنی وەزیران بڕی 20ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەرخانکرد.

111

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.