دوای ئەوەی نەخۆشخانەی گشتیی ئازادیی دهۆک تایبەت کرا بە چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارە پاش پشووی سەری ساڵ بەشێکی بە رووی هەموو جۆرە نەخۆشێکدا بکرێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی دهۆک بڵاویکردووەتەوە، نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا، چیتر وەک نەخۆشخانەی کۆرۆنا نامێنێت و دووبارە دوامکردن تێیدا ئاسایی دەبێتەوە و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشان.
جێی ئاماژه‌یه وێرای کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەکۆرۆنا،وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە بەردەوام بن لە پابەندبوون بە گشت ڕێنوێییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا.
نزیكه‌ی مانگێكه ژماره‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت و له هه‌ولێریش گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا كه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری بوو، داخرا، نه‌خۆشی ئاسایی وه‌رده‌گرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.