شه‌وی رابردوو كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توندیان له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق داوا له مسته‌فا كازمی ده‌كات له‌مڕۆ به‌دواوه ئارامگری به‌ره‌ی به‌رگری تاقی نه‌كاته‌وه.
ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری،به‌رپرسی ئه‌منی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق له تویتێكدا گوتی: لێره‌وه داوا له كازمی ده‌كه‌م كه له‌مڕۆ به‌دواوه ئارامگری به‌ره‌ی به‌رگری تاقی نه‌كاته‌وه، ئێستا كاته‌كه‌ی گونجاوه بۆ بڕینی گوێیه‌كانی وه‌ك چۆن گوێی بزن ده‌بڕدرێت، جا ئه‌و كاته ئیتڵاعاتی ئێران و CIA ئه‌مریكی و موزایه‌ده‌كارانی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان نایپارێزن.
شایانی باسه هه‌ڕه‌شه‌كانی كه‌تیبه‌كانی حیزبوڵڵای عێراق ،دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی ھه‌ینی فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سائیبی ئه‌ھلی حه‌ق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی، حوسام ئه‌زیرجاوی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی له رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی كاتیۆشا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركران.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.