وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهێنێت، ئەوان ئامادەکارییان کردووە بۆ هێنانی ڤاکسینی نەخۆشیی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان.
د. سامان بەرزەنجی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگهیاند ، ئێستا لە جیهاندا داواکاریی گەورە لەسەر ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پشکی دەبێت لە بەشی ڤاکسینی عێراقدا.
ڕاشیگهیاندووه ، ئەو ئامادەکارییە بەشێکیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق کردووە و بەشێکیشی لەگەڵ کۆمپانییە جیهانییەکان و بەشی هەرێمی کوردستان لەو بەشەی کە بۆ عیراق دێ پاریزراوە.
د. سامان بەرزنجی دهشڵێت ، ناتوانین ئەو پێشبینییە بکەین کە ئەو ڤاکسینە کەی دەگاتە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەموو ئەگەرەکان دەچێتە دوای سەری ساڵ، چونکە بەرهەمهێنانی سنووردارە لە جیهان و خواستێکی زۆری لەسەرە و پێ دەچیت پێشبینییەکان گۆڕانکارییان بەسەر بێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی حکوومەتی هەرێم ئامادەکاریی بوودجەی پێویستی بۆ ڤاکسینی کۆرۆنا کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.