Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 21:41

پەرلەمانتارێک: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار زیان بەمووچەی فەرمانبەران دەگەیێنێت

کوردستان TV
100%

پەرلەمانتارێکی عێراق رایگه‌یاند: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار زیان بەمووچەی فەرمانبەران دەگەیێنێت و ئەمەش باری سەر شانی فەرمانبەر دووجار قورس دەکات.

ئیبتیسام محەمەد دەڕب، ئەندامی لیژنەی نەوت و ووزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە ئاشکرای کردووە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەڕێژەی ٪25 زیان بەمووچەی فەرمانبەران دەگەیێنێت.

هەروەها دەڵێت: ئەو رێوشوێنە کاردانەوەی نەرێنی دەکاتە سەر مامەڵەی دارایی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەهەرێمی کوردستانیشەوە.

ئیبتیسام محەمەد دەشڵێت: بەرزبوونەوەی نرخ، وا دەکات نرخی کەل و پەل لە بازاڕەکان بەرزبێتەوە، ئەمەش باری سەر شانی فەرمانبەر دووجار قورس دەکات.

شایانی باسە بانکی ناوەندی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە بوددجەی 2021، پەنای بۆ دابەزاندنی بەهای دیناری عێراڤی برد.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/رزگار
ژێدەر/ شەفەق نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.