باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خاڵ حه‌مه‌عه‌بدوڵڵا به‌رزه ده‌كات ده‌ڵێت: خوالێخۆشبوو پیشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بوو.
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خاڵ حه‌مه‌عه‌بدوڵڵا به‌رزه
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پیشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆزی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر(خاڵ حه‌مه‌عه‌بدوڵڵا به‌رزه)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاڵ حه‌مه‌عه‌بدوڵڵا به‌رزه به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به ئێوه و كه‌سوكار و خزمانتان ببه‌خشیت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
26ـی12ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.