Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:38

باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ وڵاته‌که‌ی ده‌ست له‌ کاروباری عێراق وه‌ربدات

کوردستان TV
#11
100%

باڵیۆزی ئێران له‌ بەغدا رایگەیاند: وڵاته‌كه‌ی خۆی له‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆیی عێراق به‌دوور ده‌گرێت.

 

ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا له‌ لێدوالنێكی به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: تاران ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆیی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق دا ناكات، به‌ڵام لایه‌نه‌كان خۆیان ده‌یانه‌وێت راوێژ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.

هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنییان له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌.

له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێك وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ رایگەیاند: جموجۆڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق، له‌ چوارچێوه‌ی به‌هێزكردنی حكومه‌ته‌ و هاندانه‌ بۆ یه‌كگرتوویی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەشێك لە سەركردە سیاسییەكان ئێران بە ھۆكاری گرژییەكانی عێراق تۆمەتبار دەكەن.  

لە دوایین كاردانەوەشدا موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا داوایله‌ ئێران كرد، عێراق له‌ ململانێكانی به‌دوور بگرێت و رێز له‌ حكومه‌ت و سه‌روه‌ری عێراق بگرێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.