به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌رو ئاڵۆزییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له سنووری قه‌زای زاخۆ نزیكه‌ی 45 گوند چۆڵكراون، هاووڵاتیان ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه، به‌سه‌دان مه‌ڕ و ماڵات له نێوچوونه.
له راپۆرتێكی مه‌یدانی كوردستان تیڤیدا هاتووه، به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌رو ئاڵۆزییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له سنووری قه‌زای زاخۆ نزیكه‌ی 45 گوند چۆڵكراون دانیشتوانه‌كان ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه.
له راپۆرته‌كه‌دا دانیشتوانه‌ی ئه‌و ناوچانه به كوردستان تی‌ڤیان راگه‌یاندووه توپخانه‌كانی سوپای توركیا به‌رده‌وام ئه‌م گوندانه‌ی بۆردوومان ده‌كات، چه‌ندان هاووڵاتی به هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه شه‌هید بوونه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه دانیشتوانه‌كان ماڵه‌كانی خۆیان جێبێڵن.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، له گونده‌كان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا چه‌ندان جار رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه شه‌ڕ له نێوانیان دروستبووه، دواتر تۆپخانه‌كانی توركیا ئه‌م ناوچانه بۆردوومان ده‌كات و چه‌ندان سه‌ر مه‌ڕ و ماڵات له نێوچوونه.
شایه‌نی باسه تۆپخانه‌كان و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی سوپای توركیا به هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئه‌م ناوچانه رۆژانه بۆردوومان ده‌كات و جوتیارانیش ناتوانن سوود له زه‌ویه كشتوكاڵیه‌كان وه‌رگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.