ژماره‌ی تووشبووانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له شاری وهان له ویلایه‌تی هوبی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٨٠ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٧٥٧ هه‌زار و ٧١٥ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه له جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته ٨٠ ملیۆن و ٢٠٩ هه‌زار و ٨١٨ كه‌س، ٥٦ ملیۆن و ٤٧٤ هه‌زار و ٢٩١ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، ١٩ ملیۆن و ٢١٠ هه‌زار و ١٦٦ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٣٣٨ هه‌زار و ٢٦٣ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه تۆماركردووه.
دوای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه تیایاندا یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''هیندستان ١٠ ملیۆن و ١٦٩ هه‌زار و ٨١٨ حاڵه‌ت، به‌ڕازیل حه‌وت ملیۆن و ٤٤٨ هه‌زار و ٥٦٠ حاڵه‌ت، رووسیا دوو ملیۆن و ٩٩٢ هه‌زار و ٧٠٦ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا دوو ملیۆن و ٥٤٧ هه‌زار و ٧٧١ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا دوو ملیۆن و ٢٢١ هه‌زار و ٣١٢ حاڵه‌ت، توركیا دوو ملیۆن و ١١٨ هه‌زار و ٢٥٥ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا یه‌ك ملیۆن و ٢٨ هه‌زار و ٣٥٤ حاڵه‌ت، ئیسپانیا یه‌ك ملیۆن و ٨٦٩ هه‌زار و ٦١٠ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین یه‌ك ملیۆن و ٦٣٢ هه‌زار ٧٣٧ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا یه‌ك ملیۆن و ٥٧٤ هه‌زار و ٥٥٤ حاڵه‌ت، مه‌كسیك یه‌ك ملیۆن و ٣٧٢ هه‌زار و ٢٤٣ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا یه‌ك ملیۆن و ٢٤٩ هه‌زار و ٧٩ حاڵه‌ت، ئێران یه‌ك ملیۆن و ١٨٩ هه‌زار و ٢٠٣ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا یه‌ك ملیۆن و ١٢ هه‌زار و ٢٠٣ حاڵه‌ت و پێرو یه‌ك ملیۆن و پێنج هه‌زار و ٥٤٦ حاڵه‌ت''.
به‌ده‌ر له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای كۆرۆنا تیایاندا ١٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، به‌مشێوه‌یه‌یه:
''به‌ڕازیل ١٩٠ هه‌زار و ٥١٥ حاڵه‌ت، هیندستان ١٤٧ هه‌زار و ٣٧٩ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ١٢١ هه‌زار و ٨٣٧ حاڵه‌ت، ئیتاڵیا ٧١ هه‌زار و ٣٥٩ حاڵه‌ت، به‌ریتانیا ٧٠ هه‌زار و ١٩٥ حاڵه‌ت، فه‌ڕه‌نسا ٦٢ هه‌زار و ٤٢٧ حاڵه‌ت، ئێران ٥٤ هه‌زار و ٤٤٠ حاڵه‌ت، رووسیا ٥٣ هه‌زار و ٦٥٩ حاڵه‌ت، ئیسپانیا ٤٩ هه‌زار و ٨٢٤ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٤٢ هه‌زار و ٤٢٢ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٤١ هه‌زار و ٦٩٠ حاڵه‌ت، پێرو ٣٧ هه‌زار و ٣٦٨ حاڵه‌ت، ئه‌ڵمانیا ٢٩ هه‌زار و ٩٦٨ حاڵه‌ت، پۆڵه‌ندا ٢٦ هه‌زار و ٩٩٢ حاڵه‌ت، كۆماری باشووری ئه‌فریقا ٢٦ هه‌زار و ٢٧٦ حاڵه‌ت، ئیندۆنێزیا ٢٠ هه‌زار و ٨٤٧ حاڵه‌ت، توركیا ١٩ هه‌زار و ٣٧١ حاڵه‌ت، به‌لجیكا ١٩ هه‌زار و ٣٨ حاڵه‌ت، ئۆكرانیا ١٧ هه‌زار و ٥٨١ حاڵه‌ت، چیلی ١٦ هه‌زار و ٣٥٨ حاڵه‌ت، رۆمانیا ١٥ هه‌زار و ٢٣ حاڵه‌ت، كه‌نه‌دا ١٤ هه‌زار و ٧١٩ حاڵه‌ت، ئیكوادۆر ١٣ هه‌زار و ٩٨٤ حاڵه‌ت، عێراق ١٢ هه‌زار و ٧٥٥ حاڵه‌ت، هۆڵه‌ندا ١٠ هه‌زار و ٩٢٤ حاڵه‌ت و چیك ١٠ هه‌زار و ٨٥٩ حاڵه‌ت''.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.