وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه یه‌كێك له تۆمه‌تباران راده‌ست كراوه، نووسراوێكی ساخته‌یه و دووره له راستی.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق جه‌ختیكردۆته‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌م كارانه هه‌ڵساون، ده‌درێنه داداگا بۆ ئه‌وه‌ی به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه تیرۆری به‌غدا بڵاوكرایه‌وه كه گوایه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌ته‌وه، گرووپه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له شه‌قامه‌كانی به‌غدا كشاونه‌ته‌وه.
![222](/sites/default/files/inline-images/555_13.jpg)
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.