به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه تیرۆری به‌غدا ئاشكرای كردووه كه سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه تیرۆری به‌غدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه وورده‌كاری ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كراوه،ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و دژه تیرۆری به‌غدا ده‌رچووه‌و ده‌ست ماڵپه‌ڕی زاگرۆس عه‌ره‌بی كه‌وتووه ،ئه‌مه روون كراوه‌ته‌وه كه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركرده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌ته‌وه، گرووپه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له شه‌قامه‌كانی به‌غدا كشاونه‌ته‌وه.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سائیبی ئه‌ھلی حه‌ق سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی، حوسام ئه‌زیرجاوی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی له رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی كاتیۆشا بۆسه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركران، شه‌وی ره‌وشی شاری به‌غدا گرژ و ئاڵۆزبوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.