Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 01:52

مێرد منداڵێک به‌هۆی لێخوڕینی گه‌ڵابه‌یه‌که‌وه‌ که‌وته‌ نێو زێی بچووک و گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن 15 ساڵ به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26 ى 12 ى 2020  له‌زێی بچووكدا خنكا .

پۆلیسی ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 8:15 ى به‌یانی ئه‌مڕۆ تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی ( ئـ . ک . ر ) تەمەن 15 ساڵان، پیشەی قوتابی، دانیشتووی قەڵادزێ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی.
پۆلیسی ڕاپه‌رین ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات ، كه‌باوکی ئەو مێردمنداڵە لە گوندی بنەوشان سەر بە قەڵادزێ غەسالەی هەیە، کوڕەکەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (گەڵابە)ی لێخوڕیووە و بەگەڵابەکەوە کەوتۆتە ناو زێی بچوک و خنکاوە.
پۆلیس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.