به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی سه‌ربازی سه‌ربه سوپای عێراق، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ھێرشێكی مووشه‌كی داعشی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی سه‌ربازی سه‌ربه سوپای عێراق رایگه‌یاند كه ھێرشێكی مووشه‌كی داعشی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین باكووری عێراق پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی سه‌ربازی سه‌ربه سوپای عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی به ھه‌ماھه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌شی ھه‌واڵگریی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ھه‌واڵگریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له سنووری دۆڵی سه‌رسار باكووری رۆژئاوای پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی ھه‌ڵدانی مووشه‌كی گیراوه كه له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ھێرشی پێ بكه‌نه سه‌ر ھێزه ئه‌منییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.