بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
لەهه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ 12 پله‌ی سیلیزیه و سبه‌ش 13 پله ده‌بێت ،له‌دهۆك به‌رزترین پله‌ی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ 11 پله ده‌بێت و سبه‌ش 12 پله ، له سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئه‌مڕۆ 11 پله و سبه‌ش 12 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت .
لەکەرکوکیش ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما 14 پله و سبەی 15 پلەی سیلیزی دەبێت.
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان
![](/content/upload/1/archive/2020-09/kashw_hawa.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.