رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایدەگەیەنێت: عێراق بووه‌ته قوربانی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌و ململانێیه به‌شێوه‌یه‌ك زیانی به عێراق گه‌یاندووه، كه ئیتر شایه‌نی بێده‌نگبوون نییه.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێکدا رایدەگەیەنێت: عێراق بووه‌ته قوربانی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌و ململانێیه به‌شێوه‌یه‌ك زیانی به عێراق گه‌یاندووه، كه ئیتر شایه‌نی بێده‌نگبوون نییه، هه‌روه‌ك بڵێی بووه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێی سه‌ربازی، ئه‌منی، سیاسی و ڤایرۆسی، كه ئامانج لێی بۆ لاوازكردنی حكومه‌ت و په‌رته‌وازه‌كردنی گه‌لی عێراقه.
دەشڵێت: من رووی بانگه‌وازه‌كه‌م له كۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێی "خۆشه‌ویست" ده‌كه‌م عێراق له ململانێكانی به‌دوور بگرێت و له ته‌نگانه‌شدا پشتی تێ ناكه‌ین، ئه‌گه‌ر رێز له سه‌روه‌ری عێراق و حكومه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی بگرێت".
سه‌در گوتیشی: "هۆشداری ده‌ده‌مه لایه‌نی "داگیركا‌ر" كه عێراق لایه‌نێك نییه له‌و ململانێیه و ئێستا ئێمه خه‌ریكی بونیادنانه‌وه‌ی عێراقهكهمانین".
هه‌وره‌ها هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌مان نه‌درایه‌وه، ئێمه‌ش هه‌ڵوێستێكی سیاسی توندمان بۆ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ناپه‌سه‌نده ده‌بێت".
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در وتیشی: "عێراق عێراقی عه‌لی و حوسێنه و پاشكۆیه‌تی هیچ لایه‌نێك ناكات و سه‌رچاوه‌ی شیعه‌گه‌رایه‌تیی راسته‌قینه و به‌رگرییه و ناكه‌وێته ژێر باری هیچ لایه‌نێك و بۆ كه‌سیش ناچه‌مێته‌وه ته‌نیا بۆ خودا نه‌بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.