Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 23:42

مستەفا کازمی: ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان

مستەفا کازمی
کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنە نادەین، بەهێمنی كارمان كردووە بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل و دەزگا ئەمنییەكان و سوپا بە دەوڵەت.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا رایدەگەیەنێت: ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان، مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنە نادەین، بەهێمنی كارمان كردووە بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل و دەزگا ئەمنییەكان و سوپا بە دەوڵەت. 

هەروەها دەشڵێت: داوای هێوركردنەوەمان كردووە بۆ پاراستنی وڵات لە سەركێشی تری بێهوودە، بەڵام ئامادەی رووبەڕووبوونەوەین ئەگەر پێویست بكات.

تویتەکەی کازمی دوای ئەوە دێت، بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە، هەندێک گرووپی چەکداری دەمامکدار کە خۆیان وەکو عەسائیبی ئەهلی حەق دەناسێنن بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەنێو بەغدا بڵاوبوونەتەوە و لە قسەکانیاندا دەڵێن، چاوەڕوانی "یەک ئاماژەی" قەیس خەزعەلی، سەرکردەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەکەن بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر "بەکرێگیراوەکانی ئەمریکا".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.