وەزارەتی تەندروستی ئوردن ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە ڤیژنە نوێیەكه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئوردندا بوونی هەبێت به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ نیشانه‌یه‌ك له تووشبون پێی تۆمارنه‌كراوه.
وائیل هه‌یاجنه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆرۆنا له ئودن رایگه‌یاند: ڕەنگە ڤێرژنی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەئوردندا بوونی بێت و ڕۆژانە چاودێری وردی نیشانه‌كان دەکەین. له‌ئەگەری تۆماركرانی ڤێرژنی نوێی كۆرۆنا، ڕێکاری نوێی ته‌ندرووستی دەسەپێنن.
هەروەها گوتیشی: خۆگۆڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنا شتێكی تازە نییە و لەئەیلولی ڕابردووش‌دا دەرکەوتووه، راشیگه‌یاند: ئەم خۆگۆڕینه دوا گۆڕانکاری لە ڤایرۆسی کۆرونا نابێت، ئەوەی ئەو گۆڕانکاریە نوێیە له جۆره‌كانی پێشووتری جیادەکاتەوە خێرایی بڵاوبوونەوەكه‌یه‌تی .
جه‌ختیشی كرده‌وه هەموو ئەوانەی لە وڵاتی بەریتانیاوە گەڕاونەتەوە ئوردن، پەیوەندییان پێوه كراوه، به‌ڵام به دووری نازانین كه ڤایرۆسه‌كه بۆ ئوردنیش گوازرابێـته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستا ڤایرۆسه نوێیه‌كه به‌فه‌رمی له ئوردن تۆمار نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.