Erbil 8°C ھەینی 07 شوبات 07:11

دوو فەوجی کۆماندۆ لە بەغداى پایتەختی عێراق بڵاوکرانه‌وه‌

فەوجی کۆماندۆ
کوردستان TV
100%

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: دوو فەوجی کۆماندۆی سوپای عێراق لە بەغدای پایتەخت بڵاوکراوەنەتەوە، ئەوەیش دوای ئەوەی پێشتر سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای کردبوو باری لەناکاو لە بەغدا رابگەیەندرێت. 

لەمبارەیەوە سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد رەزا ئال حەیدەر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: کە لیژنەکەیان لەگەڵ بانگەوازەکەی موقتەدا سەدرە سەبارەت بە راگەیاندنی باری لەناکاو لە بەغدا و گوتی، پێویستە سوپای عێراق ئەو ناوچانەی بەغدا کۆنترۆڵ بکات کە مووشەکیان لێوەی ئاراستەی باڵیۆزخانەکان دەکرێت کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی ھێڵی سوورە. 

وتیشی، پێویستە ئاسایش و یاسا لە بەغدا بسەپێندرێت و رێگە نەدرێت کردەی تیرۆرکردن و ھێرشکردنە سەر شوێنە گشتییەکان ئەنجام بدرێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە راگەیاندنی باری لەناکاو، دوو فەوجی کۆماندۆ لە بەغدا بڵاوکراوەنەتەوە. 

ئاشكراشی كرد، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، وەزیری بەرگریی و سەرۆک ئەرکانی سوپا سەرجەمیان لەگەڵ ئەوەدان کە ھێزەکانی سوپا لە بەغدا بڵاوبکرێنەوە. 

پێشتر سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوای کردبوو کە باری لەناکاو لە بەغدای پایتەخت رابگەیەندرێت و راشیگەیاندبوو کە پشت بە ھێزەکانی سوپای عێراق ببەسترێت بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی و نێردەکانی دیپلۆماتی لە بەغدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.