Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 11:06

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا سنووری خواکوڕکیان بۆردوومان کرد

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ هه‌ینی به‌هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر سنووری خواکوڕکیان تۆپباران كرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: به‌هۆی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر سنووری خواکوڕکیان و چەند شوێنێکی دیکەیان تۆپباران كردووه‌.

بەپێی قسەی دانیشتوانی گوندەکانی سنووری دەشتی ھێرت تۆپبارانەکە لەدووری گوندو ئاوایەکان و لەشوێنانە بووه‌، كه‌ بەھۆی شەڕی چەند ساڵەی نێوان گه‌ریلاكانی پەکەکەو سوپای تورکیا چۆلکراون.

ھاوکات وێڕای تۆپبارانکردنی ناوچەکە بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی دەنگی تەقەی دۆشکەو و تەقەی دیکە  لەسنوورەکە بیستراوه‌ و پێ دەچێت شەڕو پێکدادان لەنێوان پەکەکەو سوپای تورکیا ڕوویدابێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.