Erbil 15°C دووشەممە 03 حوزەیران 01:16

گۆڤاری "فۆربێس" لیستی زۆرترین داهاتی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌م ساڵی بڵاوکرده‌وه‌  

کوردستان TV
100%

ساڵانە گۆڤاری "فۆربێس" كە گۆڤارێكی ئەمەریكاییە، لیستێك بەناوی ئەو ئەستێرانە بڵاو دەكاتەوە كە لەو ساڵەدا زۆرترین داهاتیان هەبووە، بۆ ئەمساڵ 2020 پێگەی "فەرفیش"ی میسریش راپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە.
تایلۆر سویفت داهاتی 63 ملیۆن دۆلار بووە. ئید شیرانیش داهاتی گەیشتووەتە 64 ملیۆن دۆلار. دوای ئەوان، برایان جۆ و نیل جۆناس هاتووە بەداهاتی 68 ملیۆن دۆلار.
ریان رینۆڵدز بە 71 ملیۆن دۆلار و ئێریانا گراندی داهاتی 72 ملیۆن دۆلار بووە. هەروەها ئێلتۆن جۆن بۆ ساڵی 2020 داهاتی 81 ملیۆن دۆلار بووە. ئێلین دیجینیز داهاتی 84 ملیۆن دۆلار بووە.
زە رۆك كە ئەكتەر و پاڵەوانێكی جیهانییە، داهاتەكەی گەیشتووەتە 87 ملیۆن دۆلار. نیماری وەرزشوان داهاتی 95 ملیۆن دۆلار بووە. میسیش بۆ 2020 داهاتی 104 ملیۆن دۆلار بووە. كریستیانۆ رۆناڵدۆیش داهاتی 105 ملیۆن دۆلار بووە.
روجیە فیدریر یاریزانی تێنس داهاتی 106 ملیۆن دۆلار بووە. كانی وێستی گۆرانیبێژیش داهاتی گەیشتووەتە 170 ملیۆن دۆلار. كیلی جینەریش داهاتی زۆر بەرز بووەتەوە كە گەیشتووەتە 590 ملیۆن دۆلار.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.