بەپێ نوسراوێكی نھینی وەزارەتی ناخۆی عێراق کەوا ئاراستەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بەغدا وھێزە ئه‌منییه‌كانی بەغدای كردووه و وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، ئاماژه بەوە دەکات لە ماوەی داھاتوودا چەند گرووپێك بە مووشەک ھێرش دەکەنە سەر فرۆکەخانەی بەغدا وھێزەکانی ئه‌مریكا لە فرۆکەخانەی نیودەوڵەتی بەغدا.
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌كه باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له لایىه‌ن چه‌ند گرووپێكی نه‌ناسراوه‌وه ده‌كرێته ئامانج مووشه‌ك باران ده‌كرێت.
له ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مریكا هه‌یه، هه‌ر بۆیه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ به‌رگرتن له هه‌ر پێشهاتێك ئاماده‌كاری ده‌كات و هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
![7](/sites/default/files/inline-images/133048865_261327855338583_5538604712233391533_n.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.