كچێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان له شارۆچكه‌ی له‌یلانی سه‌ر به شاری كه‌ركوك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له شاره‌دێی له‌یلان كچێكی 10 ساڵان به چه‌كی جۆری ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ڕاشیگه‌یاند: به‌وته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی باوكی كچه‌كه پیشه‌ی پۆلیس بووه و كچه‌كه‌شی له كاتی ده‌ستكاریكردنی ده‌مانچه‌ی باوكی فیشه‌كی له‌ده‌ست ده‌رچووه و به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.