بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گهرمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە لەگەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار نزیک نەخۆشخانەی شیرەی نەقیب ئۆتۆمبێلێک لەجۆری شۆفرلێت ئافرەتێکی بەساڵاچوو دەشێلیت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا .
ڕاشیگهیاند: ئەوئافرەتە تەمەنی نزیکەی 70 ساڵ دەبێت لەبەرئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نیە ناتوانرێت بناسرێتەوە بۆیە داوالەکەسوکاری دەکەین سەردانی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژاربکەن .
ئاماژهی بهوهشكردووه كه شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە
.مقدەمی مافپەروەر علی جمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2020\12\24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.