دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له میدیاكار ئامانج ساڵح ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
بۆ ھەڤاڵ و مێدیاکاری به‌ڕێز (ئامانج ساڵح)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانەوادە و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین. له خودای گەورە داواكارین سەبوری بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات. انا للە وانا الیە را‌جعون.
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.