مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی به بۆنهی جهژنی له دایكبوونی عیسا مهسیح بڵاوكردهوه و له پهیامهكهدا ڕایگهیاند: پیرۆزبایییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە کامەرانیدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
دهقی پهیامهكه:
بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت ) ، پیرۆزبایییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە کامەرانیدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
کریستیانەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانن و لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا ، ڕۆڵێکی گرنگییان لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردستاندا گێڕاوە و هەرێمی کوردستانیش ، بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینیی لە ناوچەکەدا .
لەم بۆنە پیرۆزەدا ، پابەندبوونی خۆمان بە قووڵکردنەوە و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە کە یەکێکە لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان. ئومێدەوارم هاتنەوەی ئەم جەژنە و ساڵی نوێ، ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی و تەناهی و کۆتایی هاتنی قەیران و نەهامەتییەکان لە کوردستان و جیهاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.