Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 10:49

لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی 2 پڕۆژەی گرنگی کاره‌با له‌هه‌ولێر کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


لەژێر چاودێری مه‌سرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  دوو پرۆژەی كاره‌با  لە گوندی بەرحوشتر لەپارێزگای هەولێر، بە گوژمەی 333.160.000 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی كارەبای هەولێر كرایه‌وه‌ .
لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ  پێنجشه‌ممه‌ 24/12/2020 ، لەمەراسیمێكدا بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر - بەوەكالەت دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا لە گوندی بەرحوشتر  له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر كرایەوە.
  له‌راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تى كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ لەو مەڕاسیمەدا وەزیری كارەبا لە وتەیەكیدا وێڕای سوپاسی رێزدار سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بۆ پاڵپشتی و هاوكاریكردنی وەزارەتی كارەبا، پیرۆزبایی لە خەڵكی ناوچەكە كردوو باسی لەگرنگی هەردوو پرۆژەی گواستنەوەی  وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی 11/132 كی ڤی لەتوورەق بۆ بەرحوشتر و پرۆژەی دەرهینانی چوار فیدەر لە ویستگەی مۆبایلی بەرحوشتر ، دەرهینانی دوو فیدەر لە ویستگەی رۆژئاوا بۆ گەیاندنی بە دوو فیدەر لە ویستگەی مۆبایلی توورەق كرد كە لەلایەن كۆمپانیای پاڵۆس پێش وادەی تەواوبوونی خۆی پرۆژەكەی جێبەجێ كردووە.

هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا وه‌زیری كاره‌با،  سوپاسی پارێزگاری هەولێر و ستافی یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە كرد كە پاڵپشتی وەزارەتی كارەبایان كردووە بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی گرنگی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا كە گرنگی و رۆڵێكی زۆریان هەیە بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری  .
 لەتەوەرێكی قسەكانیدا وەزیری كارەبا ، باسی لە پلانی 2021 ی وەزارەتی كارەبا كرد كە كار بۆ گەیاندنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لەدهۆك دەكرێت و بڕی 700 مێگاوات كارەبا زیاد دەكرێت.
هه‌روه‌ها ، وتیشی  ئەمە جگە لەبەگەڕخستنی 165 مێگاوات كارەبای گەرمیان و بەرەوپێشچوونی پرۆژەی پێوەری زیرەك  و زیادكردنی بەرهەمهێنانی وێستگەكانی كۆمباین سایكل و خۆرمەڵە و دەیان پرۆژە و كارەی دیكەی تایبەت بەسێكتەرەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.