Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 11:02

کەشناسى هەرێمی کوردستان: سبەی پلەکانى گەرما تا ئاستى ژێر سفر دادەبەزن

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتى گشتی کەشناسى  و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلى بارانباریەنەى روى لە هەرێم کردوە ئەمڕۆ کۆتایى دێت  و  بەپێى پێشبینیەکانیش سبەی هه‌ینی 25 ى 12 ى 2020 ، پلەکانى گەرما تا ئاستى ژێر سفر دادەبەزن.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە کاریگەرى ئەو شەپۆلى بارانبارینە کۆتایى دێت کە رووى لە ناوچەکە کردبوو، بەڵام ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچەش نمە باران دەبێت.

کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات، سبەى هەینى لە پارێزگاى هەولێر ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە پارێزگاکانى سلێمانى و کەرکوک و دهۆک ئاسمان پەڵە هەور دەبێت.هەربەپێى پێشبینیەکانى بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌ ، سبەینێ کەشوهەوا سارد دەبێت و پلەکانى گەرما لەهەندێک ناوچە تائاستى ژێر سفرى سەدى دادەبەزن.

1111

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.