عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند: كار له‌سه‌ر پلانێكی ئه‌منی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌وه بكه‌ین ناوچه‌ی سه‌وز نه‌كرێته ئامانج.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی عێراق گوتی: كه‌سێك له‌وانه‌ی رۆكێتیان ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا كردبوو، ده‌ستگیركراوه.
عوسمان غانمی گوتیشی: له‌گه‌ڵ نێرده دیبلوماسییه‌كان كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا پارێزراوبن.
وه‌زیری ناوخۆی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه كه توانیویانه چه‌ند پیلانێكی به ئامانج گرتنی ناوچه‌ی سه‌وز شكست پێ بهێنن و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ناتۆ ، هه‌ماهه‌نگی به‌رزیان بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستان هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.