Erbil 11°C ھەینی 07 شوبات 12:44

دوو که‌س به‌تۆمه‌تی کوشتنی 39 کۆچبه‌ر ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%


 دەزگای لوتکە، بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ دوو پیاو لەلایەن دادگای بەریتانیاوە بە تۆمەتی کوشتنی بە کۆمەڵی ٣٩ کۆچبەری ڤێتنامی دەستگیرکران ، کە بە ناوی گەشتی VIPەوە کۆچبەرەکانیان فریودابوو بۆ ئەوەی لە فەرەنسا و بەلجیکاوە بیانگەیەننە بەریتانیا. 
راشیده‌گه‌یه‌نن ، سەرۆکی تاوانەکە کە تەمەنی ٤٣ ساڵە لەگەڵ شۆفێری لۆرییەکە کە تەمەنی ٢٣ ساڵە، ڕۆژی دووشەممە بەهۆی تاوانەکەیانەوە دەستگیرکران، کە ٣٩ کۆچبەریان کردبووە لۆرییەکی داخراوەوە کە پلەی گەرمی تیایدا زۆر بەرز بووە، لە ئەنجامدا هەموویان خنکاون.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەزگای لوتکە، دادگای بەریتانیا ڕایگەیاند کە پلەی گەرمی نێو لۆرییەکە ٣٨.٥ پلەی سیلیزی بووە، جگە لەوەش ئەوان بەشێک بوون لە گروپێکی گەورەتر کە کاری قاچاخیان بە مرۆڤەوە کردووە. 
ده‌زگاكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، دادوەرەکان کە بە "بێویژدان" ناوی تۆمەتبارەکانیان هێنا، ڕایانگەیاند کە بڕی ئەو پارەیەی دەستییان دەکەوت پاڵنەریان بووە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە کە بڕەکە ملیۆنێک یۆرۆ بووە. 
هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌ێنێـت ، كه‌تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو تەرمی کۆچبەرەکان پێچرابوونەوە و لەنێو کۆنتەینەرێکدا شاردرابوونەوە، کە ٢٨ پیاو و ٨ ژن و ٣ منداڵ بوون، وە تەمەنیان لە نێوان ١٥-٤٤ ساڵ بووە.

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.