Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:13

شیرین فوئاد مەعسوم: ھەندێک نوێنەر لە بەغدا بۆ بەرژەوەندی خۆیان دژی ھەرێمی کوردستان کاردەکەن

دەیانەوێت پۆستی زیاتر وەربگرن
کوردستان TV
100%


شیرین فوئاد مه‌عسوم، چاودێری سیاسی و شاره‌زا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ھەندێک نوێنەر لە بەغدا بۆ بەرژەوەندی خۆیان دژی ھەرێم کاردەکەن و دەیانەوێت پۆستی زیاتر وەربگرن ، ده‌شڵێت هه‌مان ئه‌و نوێنه‌رانه‌، خاڵه‌ لاوازه‌كانی كورد ده‌ده‌نه‌ عێراق، بۆئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان بده‌ن. 

شیرین فوئاد مەعسوم، مامۆستای زانکۆ و شارەزا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، به‌ كوردستان24ی رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد له‌ به‌غدا كاتین، پێوسته‌ هه‌ڵوێستمان له‌ ناوخۆدا یه‌كبخه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێك نوێنه‌ر ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كارده‌كه‌ن و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.

شیرین فوئاد مه‌عسوم ده‌شڵێت ،كێشه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش بن‌، چاره‌سه‌ری كاتیین، كێشه‌كهش‌ ته‌نیا مووچه‌ نییه‌، به‌ڵكو مادده‌ی (140)یشه‌.

شیرین فوئاد مه‌عسوم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاوی هاووڵاتیانی كوردستان ناشیرین بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌ به‌غدا ببستنه‌وه‌، ره‌نگه‌ بیانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بهێنن و پشتیوانی حزبه‌ عێراقییه‌كان به‌ده‌ستبهێنن، تا پۆستی زیاتر له‌ به‌غدا وه‌ربگرن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند‌، له‌ (2003) ه‌وه‌ شكستی سیاسی له‌ عێراق هه‌یه‌، سه‌ره‌تا كێشه‌كان زه‌ق نه‌ده‌كرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ به‌هۆی فشاری ئه‌مه‌ریكییه‌كان بوو، كوردستان ئه‌زموو‌نی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ بۆ رێككه‌وتن، كه‌ له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین، لایه‌نی عێراقی وا نیشان ده‌ده‌ن، هاوڕان له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵام له‌ په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ناده‌ن.

شیرین فوئاد مه‌عسوم  ڕاشیگه‌یاند ،چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد، له‌ ناوخۆدایه‌، پێویسته‌ یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، یه‌ك سه‌رۆكمان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بێت، به‌ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش چاره‌سه‌ر نابێت.

ئاماژه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ش ، ‌هه‌ندێك نوێنه‌ر له‌ به‌غدا هه‌ن‌، خاڵه‌ لاوازه‌كانی كورد ده‌ده‌نه‌ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان بده‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.