Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:19

هاتوچۆى هه‌ولێر له‌باره‌ى به‌رزی پرده‌کانى شه‌قامى 120 مه‌تری ڕوونکرنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24 ى 12 ى 2020 ،  فازڵ حاجى، گوته‌بێژى  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و  ڕایده‌گه‌ێنێت ، دوو ڕۆژ پێش ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌ترى له‌ به‌رامبه‌ر عه‌نكاوه‌، بارهه‌ڵگرێك به‌هۆى بوونه‌وه‌ى بۆدى و حه‌وزى دواوه‌ى له‌كاتى ڕۆیشتن، خۆى به‌ بنمیچى پردێكى شه‌قامى 120 مه‌تریدا كێشه‌، له‌ ئه‌نجامى ڕووداوه‌كه‌دا زیانێكى زۆر به‌ر پرده‌كه‌ و ڕێگایه‌كه‌ش كه‌وت.

گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ڕووداوه‌كه‌، خه‌ڵكانێك گوتیان پرده‌كه‌ نزمه‌، ئێمه‌ هه‌ر چه‌ند وه‌ڵاممان دانه‌وه‌ كه‌ وانییه‌ و پرده‌كه‌ كێشه‌ى نییه‌، ناڕه‌زاییه‌كانیان زیاتر بوو، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى یه‌كێك نووسیبووى پرده‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ نزمه‌، ئه‌گه‌ر سه‌رت به‌رز بكه‌یته‌وه‌، به‌رى ده‌كه‌وێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ واى كرد شۆفێره‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كه‌ وه‌كوو پاڵه‌وان ده‌ركه‌وێت و بڕواى لادروست بوو، كه‌ داواى قه‌ره‌بوو له‌ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار و شاره‌وانى بكاته‌وه‌، به‌ڵام وێنه‌كان كه‌ ئێستا به‌رده‌ستن به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گرى ساتى ڕووداوه‌كه‌ن و ده‌رده‌خه‌ن، كه‌ به‌ر له‌ گه‌یشتن به‌ پرده‌كه‌ به‌ 200 مه‌تر و زیاتر، بۆدییه‌كه‌ى بووه‌ته‌ه‌، هیچ پردێكیش له‌ جیهاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ دروست ناكرێت، كه‌ بارهه‌ڵگرێك به‌ بۆدیی كراوه‌وه‌، له‌ژێرى تێپه‌ڕێت.
فازڵ حاجى  گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ، له‌كۆتاییدا ڕایگه‌یاندووه‌ ، هیوادارین ئه‌و به‌ڵگانه‌ وه‌ڵامێكى باش بن و چی دیكه‌ هاتوچۆ و شاره‌وانى و ڕێگاوبان، له‌ هه‌موو ڕووداوێك نه‌كرێنه‌ ئامانج.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.