Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:47

جۆره‌ نوێیه‌که‌ی کۆرۆنا که‌ خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ ئیسرائیل ده‌ستنیشانکرا

کوردستان TV
100%

له‌ ئیسرائیل جۆرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19)  كه‌ خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌ و كه‌ له‌ به‌ریتانیا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ده‌ستنیشانكرا

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیسرائیله‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌ كه‌ چوار كه‌س هه‌ڵگری جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنان كه‌ له‌ به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا و به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌، سێ له‌و كه‌سانه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئێستا له‌ به‌ریتانیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نه‌كردووه‌.

شایانی باسه‌ له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی به‌ریتانیا، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌، دۆزرابوویه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.