Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 05:25

مێرد منداڵێک بەتەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


لە ناحیەی حاجیاوا، مێردمنداڵیک بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش ڕایده‌گه‌ێنێت ، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 5ی ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 23 ى 12 ى 2020، تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی ( ڕ . ع . ب ) تەمەن 11 ساڵان، ڕەگەزی نێر، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا سەر بە قەزای ڕانیە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە بەهۆی بەرکەوتنی بەتەزوی کارەبا، گیانی لەدەستدابوو.

ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، بەوتەی کەسوکارەکەی، ئەو مێردمنداڵە بەمەبەستی گرتنەوەی کۆتر چۆتە سەربانی ماڵی دراوسێکەیان و دواتر دەستی بەر کێبڵی کارەبای نیشتیمانی کەوتووە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

 پۆلیسی ڕاپەڕین  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.