سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت، پاش كۆچی دوایی پارێزگاری ھەولێر، ھەفتەی داھاتوو چلەی تەواو دەبێت و دەست بە رێكارەكانی دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ دەكرێت، كە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.
عەلی رەشید، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیاند ، ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی ھەرێم و پارتیش، بڕیار لەسەر كاندیدكردنی كەسێك بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر دەدەن، چونكە ئەو پۆستە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و ھەر كاتێك گەیشتە دەستمان، ئێمەش رێكارەكان دەگرینە بەر بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ ھەولێر و ھەر كاندیدێكیش لیستی پارتی پشتگیری نەكات، دەرناچێت، بۆیە چاوەڕێی كاندیدی ئەوان دەكەین.
دهشڵێت ، لە ئێستادا بۆشایی ئیداریمان نییە و جێگری پارێزگار (ھێمن قادر) بە وەكالەت پۆستەكە بەڕێوە دەبات و ھەموو دەسەڵاتێكی ھەیە و ھیچ گرفتێكی ئیداری و یاساییمان نییە.
سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگا ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات ، ھەولێر پایتەختە و بە ھۆی چلەی خوالێخۆشبوو دكتۆر (فرسەت سۆفی) دیاریكردنی پارێزگاری نوێ دواكەوتووە و دوای تەواوبوونی چلە، كە ھەفتەی داھاتووە، دەست بە گرتنەبەری رێكارەكان دەكرێت بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.