Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:33

ئێران وه‌ڵامی ئه‌مریکا ده‌داته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌عید خه‌تیب زاده‌،وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رپرسه‌ له‌سزاكانی هه‌ركارێكی ناحه‌كیمانه‌ كه‌ له‌ قۆناغی ئێستادا ده‌یكات.

هه‌روه‌ها وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ داپۆشینی ئه‌و بارودۆخه‌ قورسه‌یه‌ كه‌ تره‌مپ تیایدا ده‌ژیت.

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ گوتیشی: تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن كۆشكی سپی دروست كراو و دووباره‌یه‌،هیچ راستییه‌كی تێدا نییه‌.

سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تباركردنی ئێران له‌ به‌ئامانج گرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران گوتی: دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌ئامانج گرتنی شوێنه‌ دیبلوماسی و نیشته‌جێكان نین.

شایانی باسه‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه‌ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، گرووپه‌كانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجامیان داوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.