مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری كه یه‌كێكه له شوێنه‌واره مێژوویییه ئیسلامییه‌كان له مووسڵ كه له ٢٠١٧دا رێكخراوی تیرۆریستی داعش خاپووری كرد.
له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له‌لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ده‌ست داعش زیانێكی زۆر به‌ر مزگه‌وته‌كه كه‌وت و له ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٧ كاتێك سوپای عێراق گه‌یشته شاره‌كه مزگه‌وته‌كه به مناره‌كه‌یه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ته‌قێندرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له حوزه‌یرانی ٢٠١٤دا داعش ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرت سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوه‌كه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی مزگه‌وته‌كه‌ی وه‌ك بنكه‌ی به‌ناو "خه‌لافه‌ت" لێ كرد. ئه‌م مزگه‌وته كه له سه‌ده‌ی١٢ له‌لایه‌ن ئه‌تابه‌گی سه‌لجوقی نوره‌د‌دین مه‌حمود زه‌نگییه‌وه دروست كراوه و مناره‌ی مزگه‌وته‌كه كه به مناره‌ی حه‌دبا ناسراوه و به‌رزییه‌كه‌ی ٤٥ مه‌تره له‌سه‌ر پێشنیاری رێكخراوی یونسكۆ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه. به‌ڵام له ئێستادا به‌ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كاركردن تیایدا خاو بووه‌ته‌وه.
له‌م یاریه‌وه بوله‌نت كۆركماز، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا له ئاژانسی ھه‌ماھه‌نگی و ھاریكاری تورك، راگه‌یاندووه : به سه‌رپه‌رشتی یونسكۆ مزگه‌وته‌كه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه به‌ڵام به‌ھۆی كۆرۆناوه كاره‌كان باش ناڕۆن به‌ڕێوه
هه‌روه‌ها گوتی: ھیوادارین دوای په‌تاكه كاركردن تیایدا بكرێت، دڵنیام له دووباره كه‌وتنه‌وه سه‌رپێی مزگه‌وته‌كه، رۆڵی گرنگ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.