فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی كه كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا،په‌یامێكی ئاراسته‌ی عێراقییه‌كان كرد‌و رایگه‌یاند: یه‌ك ئه‌مریكی بكوژرێت ئێران لێی به‌رپرسیاره.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌و هێرشه رۆكێتییه‌ی كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، گرووپه‌كانی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامیان داوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: ئه‌و گرووپانه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسادان و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌كه‌ن،ئه‌مه‌ش خیانه‌تێكی راسته‌وخۆیه بۆ پێشێلكردنی سه‌ر‌وه‌ری عێراق.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یي ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا داوای له عێراقییه‌كان كردووه كه ئه‌وه بزانن، ئه‌و هێرشانه ئه‌وه‌نده هاووڵاتی سڤیڵ و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كانی كوشتووه، ئه‌وه‌نده زیانی بۆ ئه‌مریكییه‌كان نه‌بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.