Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:25

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحیەکان: بۆ ئه‌مساڵی جه‌ژن ته‌نیا مەڕاسیمی نوێژی جەژن لەکەنیسە ئەنجام دەدرێت

ھیچ کۆبوونەوە و گردبوونەوەیه‌ك یان ئاھەنگێك له‌كه‌نیسه‌دا ئه‌نجام نادرێت
کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحیەکان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان،  ده‌رباره‌ی هاتنی جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح ، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی خۆپارێزی  لەبڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو بۆ ئەمساڵی جەژن (تەنھا مەراسیمی نوێژی جەژن) لەکەنیسە ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مەسیحیەکان له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ جیا لەمە ھیچ کۆبوونەوەو گردبوونەوە یان ئاھەنگ لە گۆرەپان یان ھۆڵی بۆنەکانی کەنیسە ئەنجام نادرێت  .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.