وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ھه‌زار و ١٧٣ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ١٢ كه‌سیش به‌ھۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ھه‌زار و ٤٤٨ كه‌سی دیكه له ڤایرۆسه‌كه، چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، كۆی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عێراق، گه‌یشتووه‌ته ٥٨٧ ھه‌زار و ٦٧٦ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٢ ھه‌زار و ٧٣٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٢٥ ھه‌زار و ٧٩٢ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.